هەولێر : ZNA گرنگیدان بە قژ بە یەكێك لەو کارانە دادەنرێت کە پێویستە مرۆڤ بە بەردەوامی بیکات، ئەویش لە ڕێگای پارێزگاریکردنی و هەبوونی پڕۆگرامێکی خۆراکی تەندروست کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە بەهێزکردن و پاراستنی قژ، کۆمەڵە خواردنیك هەیە بۆ ئەو مەبەستە بەکاردێن هەندێکیان بریتین لەمانەی خوارەوە
: 1- هێلکە : کە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و خواردنی قژ بەهێز دەکات
. 2- سپێناخ : ڤیتامین A تێدایە کەبۆ بەهێزکردنی قژ بەسوودە
. 3- تۆوی کەتان : دەوڵەمەندە بە چەوریە ترشەکان کە ڕێگە لە وشکبوونەوەی قژ دەگرێت
. 4- ماسی : ئۆمێگا 3 و ڤیتامین D تێدایە کە گەشەی قژ بەهێز دەکات و هەڵوەرینی کەم دەکاتەوە. 5- ئەڤۆگادۆ : ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین H تێدایە و بۆ قژ بەسوودە.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |