ZNA : هەولێر هەموومان پاش ڕۆژێکی دوور و درێژ و ماندووکەر پێویستمان بە خەوێکی ئارامە، بەڵام زۆرجار ئەوە بەدی نایەت بەهۆی هەندێك لەو خواردنانەی کە دەیخۆین، خواردنی هەندێك لەو خواردنانە پێش خەوتن دەبێتە هۆی تێکدانی خەو، بەڵام لە بەرامبەردا خواردنی کۆمەڵە خواردنێکی دیکە خەوێکی قوڵ و ئارام بەدی دەهێنێت، بەپێی My Only Health ئەم خواردنانە بەسوودن بۆ ئەو مەبەستە
: 1- هەنگوین : ئەگەر لەگەڵ شیردا تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە ئەوا دەبێتە گیراوەیەکی ئارامکەرەوە بەهۆی بوونی میلاتۆنین و خەوێکی خۆش دەبەخشێت
2- بادەم : خواردنی بڕێك بادەم پێش خەو زۆر بەسوودە چونکە ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات و مەگنیسیۆمی تێدایە
3- گێلاس : گێلاس بە یەکێك لە باشترین میوەکان دادەنرێت وەکو میوە و وەکو گیراوە بەسوودە بۆ خەوێکی قوڵ و درێژ
4- مۆز : بە هەمان شێوەی خواردنەکانی دیکە بەهۆی بوونی مەگنیسیۆم کە ماسولکەکان ئارام دەکاتەوە، خواردنی مۆزیش پێش خەوتن بەسوودە
5- سپێناخ : سەرچاوەیەکی باشە بۆ تربتوفان و ترشی ئۆلیك و ڤیتامینەکانی B6 و C، ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ دروستبوونی سیرۆتۆنین و میلاتۆنین کە بۆ خەو بەسوودن
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |