ZNA : هەولێر هەنگوین یەكێكە لە شیرینییە سروشتییەكان و یارمەتی كەمبونەوەی كێشی جەستە دەدات، چەندین ڤیتامین و ماددەی خۆراكی گرنگی تێدایە كە بۆ جەستە پێویستە، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن بەكاردەهێنیت. ماڵپەڕی Times of India چەند رێگەیەكی بەكارهێنانی هەنگوینی بڵاوكردوەتەوە بۆ كەمبونەوەی كێشی جەستە
. 1. بیكە بە جێگرەوەی شەكر، هەر كاتێك حەزت بە خواردنی شیرینی كرد هەنگوین بخۆ، هەروەها هەنگوین لەبری شەكر بەكاربهێنە بۆ دروستكردنی شیرینی یان لە شیر و چایەكەتدا بەكاریبهێنە
. 2. هەنگوین و ئاوی گەرم تێكەڵ بكە و بە گەدەی بەتاڵ بیخۆرەوە، یارمەتیت دەدات كالۆرییەكی زۆر بەدەستنەهێنیت
. 3. هەنگوین یارمەتی هەرسكردنی خۆراك دەدات، لەپاش خواردنی ژەمكانت كەوچكێك هەنگوین بخۆ، بەتایبەتی لە پاش ژەمە گەورەكان
. 4. پێش وەرزشكردن بیخۆ، وزەی جەستە زیاد دەكات و یارمەتیت دەدات وەرزشی زیاتر بكەیت و كێشت كەمبێتەوە.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |