English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەكی پزیشكی چەند سوودێكی قەڵەوی ئاشكرا دەكات
2023-02-11 [09:26 AM]

هەولێر : ZNA


توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات، قەڵەوی سەرباری زیانە تەندروستیی و لاوەكییەكانی، بەڵام چەند سوودێكی گرنگیشی هەیە كە تا ئێستا زۆر كەس نایزانن. یەكێك لەو سوودانەش تەمەن درێژییە

 

. د. فلادیمێر خافیسۆن، پزیشكی پسپۆڕ، لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵێكی ئەمریكی، رایگەیاند: "كێشی زیاد، یاخوود قەڵەوی سوودێكی گرنگی بۆتەندروستی جەستە هەیە، كە بریتییە لە بەهێزبوونی بەرگری جەستە بۆ زاڵبوون بەسەر نەخۆشییەكاندا." ئەو پزیشكە ئاشكراشیكرد:" قەڵەوی وا دەكات بەرگری جەستەی مرۆڤ بە گشتی بەهێز بێت، بەتایبەت لە زاڵبوون بەسەر نەخۆشییە درمەكان و هەوكردن دا".

 

هەر لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە، ئەو كەسانەی كە كێشی زیادیان هەیە، بە شێوەیەكی خێراتر و كاریگەرتر دەتوانن بەسەر نەخۆشییە درمەكان و ڤایرۆس و بەكتریا و هەوكردنەكاندا زاڵ بن و چاك ببنەوە.

 

وەك لە توێژینەوەكەدا هاتووە، كەسانی قەڵەو كەمتر مەترسی نەخۆشی لەبیرچوونەوەیان لەسەرە، هاوكات كەسانی قەڵەو تەمەنیان درێژە، لەوبارەیەوە پزیشكێكی پسپۆڕ رایگەیاندووە، قەڵەوەكان لەكاتی نەخۆش كەوتندا وزەیەكی زیاتر دەبەخشن بەجەستە ئەوەش وادەكات زووتر چاك ببنەوە.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad