ZNA - هەولێر لە درێژەی یاریەکانی گەڕی 23ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ میوانداری یانەی برێنتفۆردی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان، هەردوو یانە هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر چڕکردەوە بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 66 لینادرو تروسارد گۆڵێکی بۆ ئارسناڵ تۆمارکرد،
دوای ئەوە ئیڤان تۆنی گۆڵی بەرامبەری بۆ برێنتفۆرد تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 51 لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و برێنتفۆردیش بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |