هەولێر – ZNA
هەردوو ئەکتەری سینەمایی تۆم هانکس و رۆبن رایت، لە فیلمێکی نوێی سینەماییەدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و بەهۆی رۆڵەکەیانەوە گەنجتر دەردەکەون. ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "Here"یە و لە دەرهێنانی رۆبێرت زیمیکیسە و ئەو دوو ئەکتەرە سینەماییە دوای 30 بۆ یەکەمجار پێکەوە لە بەرهەمێکدا رۆڵدەگێڕین و دوایین فیلمیان "Forrest Gump" بوو. بۆ ئەوەی ئەو دوو ئەکتەرە لە تەمەنی راستەقینەی خۆیان بچووکتر دەربکەون، تەکنیکێکی نوێی بەرزی واقیعی تێیدا بەکاردەهێندرێت. لەلایەکی دیکەوە نوێترین فیلمی هانکس بەناوی "A Man Called Otto" داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتووتە 70 ملیۆن و 953 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad