هەولێر – ZNA
ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی جۆرج کلۆنی لە فیلمێکی نوێی سینەماییەدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و وێنەی لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەی بڵاوکراوەتەوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "گورگەکان"ـە و لە شەقامەکانی شاری نیویۆرک وێنەدەگیرێت و کلۆنی بە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها لە شوێنی وێنەگرتن بینراوە. جگە لە کلۆنی، هەریەک لە کایتلین دیڤیر، جۆلیا رۆبێرتس، بیلی لۆرد و لۆکاس براڤۆ رۆڵی تێدا دەگێڕن و لە دەرهێنانی ئاول پارەکەرە. جۆرج کلۆنی و جولیا رۆبێرتس یەکێک لە سەرکەوتووترین دووانەن کە لە چەند فیلمێکی سینەماییدا رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە و بەم دوایی لف یلمێکدا بەناوی "Ticket To Paradise" رۆڵی سەرەکیان گێڕا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad