هەولێر – ZNA
فیلمی نوێی شارۆخ خان، ئەکتەری هیندی بەناوی "Pathaan" داهاتی لە سینەماکانی هیندستان گەیشتووەتە 2 ملیار و 500 ملیۆن رۆپیەی هیندییە و کە دەکاتە 30 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. فیلمەکە لە دەرهێنانی سیدهارت ئاناندە و یەکەم فیلمی هیندییە لە دوو رۆژ نمایشکردنی لە سینەماکانی هیندستان ئەو داهاتە زۆر بەدەست بێنێت. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە 13 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و یەکەمجارە فیلمێکی هیندی ئەو داهاتە زۆرە لە ماوەی سێ رۆژدا لە سینەماکانی جیهاندا بەدەست بێنێت. "Pathaan" یەکەم فیلمی خان تەمەن 57 ساڵە، دوای چوار ساڵ دابڕان لە بەرهەمی نوێی سینەمایی، تێیدا لەگەڵ دیپیکا پادکۆن رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad