هەولێر – ZNA
جەعفەر جاکسن تەمەنی 26 ساڵ و برازای مایکل جاکسن، گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریکی، لە فیلمێکی سینەماییدا رۆڵی مامی دەگێڕێت. ئەم بەرهەمە سینەماییە بایۆگرافییە بەناوی "مایکڵ"ـە و کە لەبارەی ژیان و بەرهەمی یەکێک لە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی جیهانە و لە هونەردا وەک ئایکۆنێک لە جیهانی میوزیکدا دەناسرا. کاری دەرهێنانی فیلمەکە لەلایەن ئەنتوان فۆکوا دەکرێت و لەلایەن گراهام کینگ کاری بەرهەمهێنانی بۆ دەکرێت و وردەکاری زیاتر لەبارەی بەرهەمهێنانی ئاشکرا نەکراوە. لە فیلمەکەدا کەمتر تیشک دەخرێتە سەر ژیانی ئەو گۆرانیبێژە کە بەهۆی تۆمەتی دەسدرێژی سێکسی بۆ سەر نەوجەوانێکی 13 ساڵان دادگایی کرا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad