English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"Avatar" بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات
2023-02-05 [07:55 AM]

هەولێر – ZNA


داهاتی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی "Avatar" کە بەناوی "Avatar: The Way of Water"یە، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 14 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا دوو ملیار و 174 ملیۆن و 420 هەزار دۆلاری تێپەڕکرد.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 636 ملیۆن و 420 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا یەک ملیار و 538 ملیۆن دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە هەڵسەنگداندنێکدا بە بەشداری 142 رەخنەگری جیهانی تێیدا بەشداربوون 84٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.

فیلمی "Avatar: The Way of Water" کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی درامایی و دەرهێنەرەکەی جێمس کامیرۆن کاندیدی خەڵاتی باشترین دەرهێنەرە لە خەڵاتەکانی ئەمساڵی گۆڵدن گڵۆب.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا نمایشدەکرێت و دوو رۆژ بەر لەوەش لە چەند وڵاتێکی دیکە نمایش دەکرێت.

لەم فیلمەکەدا سام ورسینگتۆن، زۆی سالدانا، سیگۆرنی ویفەر، ستیڤن لانگ و کەیت وێنسڵت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
 





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad