هەولێر – ZNA
ماوەی چوار ساڵ هیچ فیلمێکی سینەمایی کۆمپانیای مارڤلی ئەمریکا لە سینەماکانی چین نمایش نەکراون و بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، یەکەم فیلمی ئەو کۆمپانیاییە بەناوی "Black Panther: Wakanda Forever" دوای ئەو ماوە زۆر لە سینەماکانی ئەو وڵاتە نمایش بکرێت. دوایین فیلمی ئەو کۆمپانیاییە کە لە چین نمایشکرابێت، فیلمی "Spider-Man: Far from Home" بوو لە 2019. دەسەڵاتدارانی چین ساڵانە تەنیا رێگە بە پێشاندانی چەند فیلمێکی بیانی لە وڵاتەکەیان دەدەن، بەهۆی ئەوەی بە دووەم گەورەترین بازاڕی سینەما لە دوای ئەمریکا دەژمێردرێت. فیلمی "Black Panther: Wakanda Forever" لە 11 تشرینی دووەم لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 842 ملیۆن سێ هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 453 ملیۆن و 92 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 388 ملیۆن و 911 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی جەنگی نێوان ژمارەیەک کارەکتەرە بۆ پاراستنی شانشینی واکاندا کە لە دوای مردنی شا، هێرشی دەکرێتە سەر.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad