هەولێر – ZNA بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان سەردانی شاری سلێمانی دەكات و ژمارەیەك هونەرمەند و نووسەری بە سەركردەوە.
لە شاری سلێمانی د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی هەواڵپرسین و ئاگاداربوون لە باری تەندروستی و بەسەرکردنەوەیان بەجیا سەردانی هەریەک لە: هونەرمەندی شێوەکار و دەستڕەنگین عیسا کە ماوەیەک بە ئازارەوە ژیان بەڕێ دەکات، وێڕای پرسین لە ڕەوشی تەندورستییان، کارەکانی بەرزنرخاند وەک شێوەکارێک هیوای سەلامەتیی و تەندروستیی باشی بۆ خواست .
ھەر لە سلێمانی، سەردانی ھونەرمەند کاوە قادری ئەکتەری دراما و سینەمای کوردی كرد، کە ماوەیەکە نەخۆشە و هیوای خواست بە تەندروستی باشتر لە جاران بگەڕێتەوە ناو کایەی هونەری كوردی.
لەبەردەوامی سەردانەکەیدا هونەرمەندی دەستڕەنگین و شێوەکار بڵێسە مستەفای لە ماڵەکەی خۆی بەسەرکردەوە، وێڕای پرسین لە باری تەندروستییان، هیوای سەلامەتی بۆ خواست کە نەشتەرگەری ئەنجامدابوو، دواتر سەردانی خاتوونی هونەرمەند فرمێسک مستەفای کرد، جگە لە بابەتی ڕۆژ باسی ڕەوشی هونەری و کارەهونەرییەکانی کرا.
هەر لەدرێژەی سەردانەکەیدا لە شاری سلێمانی تێکۆشەر و نووسەر کامل ژیری بەسەرکردەوە و لە نێزیکەوە لە رەوشی تەندروستی بەڕێزیانی پرسی و لەسەر کاروبەرهەمەکانی گفتوگۆی لەگەڵ کرا٠
لە دوا سەردانیدا، بە مەبەستی پرسین لە باری تەندروستییان، هونەرمەندی شانۆ و درامای کوردی ئاشنا رەئوفی بە سەرکردەوە، هیوای خواست كە هەمیشە سەلامەت و پڕ بەخشش بن .
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |