ZNA:هەولێر ئازاری پشت گرفتێكی باوە و زۆر كەس پێوەی داناڵێنن، هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن، بەڵام چارەسەرەكان بێ ئەنجام دەبن ئەگەر شێوازی ژیانت نەگۆڕیت و لەو هۆكارانە دورنەكەویتەوە كە دەبنە هۆی دروستبونی ئەو ئازارە.
ماڵپەڕیی emedihealth چەند خویەكی رۆژانەی بڵاوكردوەتەوە كە دەبنە هۆی دروستبونی ئازاری پشت.
1. دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر، چونكە فشار دەكەوێتە سەر بڕبڕەكانی پشت و ئازارت بۆ دروستدەكات، بەتایبەتی ئەگەر لە نێوان ئەو كاتەی دادەنیشیت هەڵنەستیت و نەجوڵێیت.
2. دانیشتن بە ناڕێكی و چەماندنەوەی مل و پشت، بەتایبەتی كاتێك تەماشای مۆبایل یان كۆمپیوتەر دەكەیت.
3. شۆفێریكردن بۆ ماوەیەكی زۆر، ناچارت دەكات بۆ چەند كاتژمێرێك بە یەك شێواز بمێنیتەوە.
4. هەڵگرتنی كەلوپەلی قورس، زیان بە شان و پشت دەگەیەنێت.
5. لەپێكردنی پێڵاوی بەرز لەلایەن خانمەوە، ئەگەر لە یەك بۆ دو كاتژمێر زیاتر بێت زیانی هەیە.
6. نوستتن بە شێوازی ناتەندروست و بە بارێكی خراپدا، جگە لەوەی ئازاری پشت دروستدەكات، توشی كەمخەویت دەكات.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |