هەولێر – ZNA
فیلمی "Titanic" کە بەر لە 25 ساڵ لە سینەماکاندا نمایشکرا، بڕیارە لە رۆژی ڤالانتایندا دووبارە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشبکرێتەوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 14 ئەم مانگە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و کە لە رۆژەدا عاشقان زیاتر روو لە سینەماکاندا دەکەن. ئەمە جاری چوارەمە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێتەوە، یەکەمجار لە 1997 بوو و لە 2012 بە سێ رەهەندی و لە سەردەمی کۆرۆناش نمایشکرایەوە. بینەران بۆ بینینی ئەم بەرهەمە سینەماییە زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان خەرجکردووە و بە دیارییەوە فرمێسکەکانیان رژاندووە و هەروەها توانی 11 خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad