هەولێر – ZNA
جۆرج کلۆنی، ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی، کاری دەرهێنان بۆ کۆپی ئەمریکی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی " Le Bureau des légendes" دەکات. ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە فەرەنسییە ناوبانگییەکی زۆری هەیە و بڕیارە کۆپییە ئەمریکییەکەی بەناوی "The Depatement" بەرهەم بێت. بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە ئاشکرایان کردووە، ناوەڕۆکی زنجیرەکە لەگەڵ بوونی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی دەگونجێندرێت و بڕیارە ئەمساڵ کاری بەرهەمهێنانی بۆ بکرێت. جۆرج کلۆنی جگە لەوەی وەک دەرهێنەر کار بۆ زنجیرەکە دەکات، وەک یەکێک لە بەرهەمهێنەرەکانیش بەشدارە. دیار نییە ئەو پلاتفۆڕمەی زنجیرەکەی تێیدا بڵاودەکرێتەوە کامەیە، لە کاتێکدا کۆپی فەرەنسییەکە لە کەناڵ پڵەسی فەرەنسی لە زیاتر لە 100 وڵات بڵاوکرایەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad