هەولێر – ZNA
تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی، کاری وێنەگترنی بەشی هەشتەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Mission Impossible" دوادەخات. هۆکاری دواخستنی وێنەگرتنی فیلمەکە، بەهۆی ئامادەبوونی ئەو ئەکتەرەیە لە رێوڕەسمی دانانی تاج لەسەر سەری شا چارلز. تۆم کروز تەمەن 60 ساڵ، لە 6ـی ئایاری داهاتوو لە رێوڕەسمەکەدا ئامادە دەبێت. میدیاکان باس لەوە دەکەن، کروز بۆ رێوڕەسمەکە بانگهێشتکراوە و بەهۆی گرنگی رێوڕەسمەکە پێشبینی ناکرێت هیچ کەسایەتییەک ئامادەبوون تێیدا رەتناکاتەوە. لەلایەکی دیکەوە فیلمی "Top Gun: Maverick"ـی تۆم کروز، لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی 2022ـدا هات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad