|
هەولێر – ZNA "Plane" فیلمێکی نوێی سینەماییە و جیرارد باتلەر رۆڵی سەرەکی تێذا دەگێڕێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 13 کانوونی دووەم لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی 38 ملیۆن و 292 هەزار دۆلارە.
داهاتی فیلمەکە لە سینەماکانی ئەمریکا 29 ملیۆن و 26 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 38 ملیۆن و 292 هەزار دۆلارە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەکتەری ئەمریکی مایک کوڵتەر، بۆ یەکەمجار رۆڵی سەرەکی لە فیلمی "Plane" لەبەردەم جیرارد باتلەر دەگێڕێت و رایگەیاند، دڵخۆشە بە بەشداریکردن لەو ئەزموونەدا، سەرەڕای ئەو دڵەڕاوکێیە گەورەیەی کە لەگەڵیدا بوو لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەدا بەهۆی دەرهێنەر ژان فرانسوا ریشێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو سەرسام بە شێوازەی کاری دەرهێنەر بۆ ئەوەی بڕوا بە هەموو ستافەکە بێنێت کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە هەموویان دەمرن.
کوڵتەر گوتی: "من بە فیلمەکانی وەک Predators و Die Hard گەورە بووم، لە هەموو بەشەکانیدا، کاتێک باس لە کارکردن لەگەڵ ئەو کارەکتەرانە دەکرێت کە ئێمە دەیانگێڕین، ئایا گرنگە کێ مشت لە دەموچاوی دەدرێت؟ بەلاتەوە گرنگە کێ دەخنکێت؟ ئایا گرنگە کێ رادەکات؟ کاتێک وەبەرهێنان لەو کارەکتەرانە دەکەیت، ئەوە ئەوەیە کە وا دەکات هەموو فیلمەکە کار بکات ژمارەی تەقینەوەکان گرنگ نییە، یان وێنەگرتنی سینەمایی و هەموو ئەو شتانە، ئەوە زۆر باشە، بەڵام ئەگەر گرنگی بەوە نەدەیت کێیە لەسەر شاشەیە، ئەوکات کێشەیەکت بۆ دروست دەبێت".
فیلمەکە لە دەرهێنانی ژان فرانسوا ریشتێنە و لە نووسینی ج. بی. دەیڤیسۆنە، جیرارد باتلەر، مایک کوڵتەر، جەیسۆن ئان، دانیێلا پینێدا، پۆڵ بن ڤیکتۆر و جۆی سلۆتنیک رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە |