هەولێر – ZNA
فیلمی نوێی ئەکتەری هیندی شارۆخ خان، بەناوی "Pathaan" داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە لە 25 کانوونی دووەمی لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی 101 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکا 14 ملیۆن و 623 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 73 ملیۆن و 192 هەزار دۆلارە. فیلمەکە لە دەرهێنانی سیدهارت ئاناندە و یەکەم فیلمی هیندییە لە دوو رۆژ نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا 11 ملیۆن دۆلار بەدەست بێنێت. "Pathaan" یەکەم فیلمی خان تەمەن 57 ساڵە، دوای چوار ساڵ دابڕان لە بەرهەمی نوێی سینەمایی، تێیدا لەگەڵ دیپیکا پادکۆن رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad