ZNA - هەولێر لە یاری لوتکەی هەفتەی 23ی خولی فەڕەنسا، یانەی مۆناکۆ لە میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی کرد.
لە ئەنجامدا مۆناکۆ یاریەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە و سێ خاڵی گرنگی لێوەرگرت.
یانەی مۆناکۆ هەر لە خولەکی یەکەمدا توانی کۆنتڕۆڵی یاریەکە بکات و توانیان هەر سێ گۆڵەکە لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 4 و 18 و 47 لەڕێگەی هەریەکە لە گۆلۆفین و ویسام بن یێدیر دوو گۆڵ تۆماربکەن،
تاکە گۆلەکەی پاریس سانجێرمان یاریزان ئیمری لەخولەکی 39 تۆماریکرد.
بەو شکستەش پاریس سانجێرمان سێ خاڵی لەدەستدا و بە 54 خاڵ لەپێشەنگدایە، مۆناکۆش بە 47 خاڵ و بەکاتی لەپلەی دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |