ZNA - هەولێر لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و هیلالی سعودی رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە سوودی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات.
یانەی شاهانە دوو گۆڵی لە تایمی یەکەمدا و سێ گۆڵ لە تایمی دووەمدا لەڕێگەی یاریزان ڤینیسیۆس و ڤالڤێردی هەریەکەیان دوو گۆڵ و کەریم بنزیمە تۆماریانکرد،
گۆڵەکانی هیلالیش یاریزانان ڤیتۆ دوو گۆڵ و ماریگا تۆماریانکرد.
بەم سەركەوتنە، ڕیاڵ مەدرید ژمارەی نازناوەکانی گەیاندە پێنج و خاوەنی زۆرترین نازناوە لە مێژووی جامەکەدا.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |