ZNA-هەولێر دامه‌زراندنی چوار خوشك و برا له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ناڕازه‌یه‌تی هاووڵاتییانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌و لایه‌نه‌ی چوار كه‌سه‌كه‌ی دامه‌زراندووه ده‌ڵێت، به شایسته‌یی خۆیان دامه‌زراون.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا پرسی دامه‌زراندانی چوار خوشك و برا له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كاردانه‌وه‌ی له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا لێكه‌وته‌وه و هاووڵاتییان ناڕازه‌یه‌تی خۆیان له‌وباره‌وه ده‌ربڕی. كاره‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تگوزاری گشتیی فیدراڵی عێراق بهێته سه‌رهێڵ و روونكردنه‌وه بدات.
رۆژی شه‌ممه (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌حموود ته‌میمی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تگوزاری گشتیی فیدراڵی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌وه بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و یاسا له دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كان كرده‌وه و گوتی، "ئیبراهیم سه‌فا محه‌ممه‌د عه‌لی (ده‌رچووی ساڵی 2017)، محه‌ممه‌د سه‌فا محه‌ممه‌د (ده‌رچووی ساڵی 2017)، ئاسیا سه‌فا محه‌ممه‌د عه‌لی (ده‌رچووی ساڵی 2020) و مه‌ریه‌م سه‌فا محه‌ممه‌د عه‌لی (ده‌رچووی ساڵی 2021)، كه چوار خوشك و بران، هه‌موویان په‌یمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ته‌واوكردووه و هه‌ر یه‌كه‌یان له ساڵێكی جیاوازدا خوێندنه‌كه‌یان ته‌واوكردووه". ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "هه‌ر چوار خوشك و براكه یه‌كه‌می به‌شه‌كانیان بوونه و به شایسته‌یی دامه‌زراون".
مه‌حموود ته‌میمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پله‌ی كاركردنی هه‌ر چوار خوشك و براكه هاوكاربووه له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی مادده‌ی (1)ـی یاسای 67 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تگوزاری فیدراڵییه‌وه له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق دابمه‌زرێنرێن.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |