ZNA:هەولێر پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵ پزیشک خالید نەمر، ئاگادارکردنەوە دەدات دەربارەی ئەوەی نوستن لە شەش کاتژمێر کەمتر مەترسی توشبوون بە پێنج نەخۆشی زیاد دەکات.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر جەختی کردەوە، ئەو نەخۆشیانە بریتین لە، قەڵەوی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی چەوری، شەکرە، جەڵتەی دڵ و مێشک.
باسی لەوەشکردووە باری دەروونی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر توشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، پەستانی خوێن، کۆلیتسڕۆڵ و دڵ هەیە، بۆیە پێویستە گرنگی بە تەندروستی توشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و بەتەمەنەکان لەڕووی جەستەی و دەروونیەوە بدرێت.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |