ZNA : هەولێر خواردنەوەی ڕێژەیەکی تەواو لە ئاو زۆر گرنگە بۆئەوەی ئەندامەکانی جەستە کارەکانیان بەباشی جێجەجێ بکەن، چونکە ئەگەر جەستە ڕووبەڕووی وشکبوونەوە ببێتەوە ئەوا دووچاری چەندین کێشەی تەندروستی دەبێتەوە
. بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”، پسپۆڕی هیندی بواری خۆراک لۆڤنێت پاترا، باشترین کاتەکانی بۆ خواردنەوەی ئاو ڕاگەیاند کە پێویستە بەهیچ شێوەیەک لەو کاتانەدا خواردنەوەی ئاو فەرامۆش نەکرێت
: -پزیشکەکە هۆشداری دەدات دوای لەخەو هەستان بەیانیان خواردنەوەی پەرداخێک ئاو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە دەبێت.
-خواردنەوەی ڕێژەیەکی باش لە ئاو دوای وەرزش کردن یارمەتی گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ سروشتی خۆی دەدات، هەروەها ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکات دوای ماندوبوونێکی زۆر
. -پزیشکەکە ڕوونیکردەوە پێویستە ئاو پێش ژەمەکان بە نیو کاتژمێر بخورێتەوە، چونکە خواردنەوەی لەدوای ژەمەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس. -
لەکاتی نەخۆشییەکاندا خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لەئاو بۆ شێدارکردنەوەی جەستە پێویستە.
-لەکاتی ماندوێتیدا هەست بە وشکبوونەوەی جەستە دەکەیت، بۆیە دەبێت ڕێژەیەکی تەواو ئاو بخورێتەوە.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |