ZNA:هەولێر جگەر كە ئەندامێكی گرنگی جەستەیە، پێویستی بەوەیە بایەخی پێبدرێت، بۆئەوەی توشی هیچ گرفتێكی تەندروستیی نەبیت كە پەیوەندی بە جگەرەوە هەبێت، یەكێك لەو نەخۆشییانە كۆبونەوەی چەوری جگەرە، كە بە "نەخۆشی جگەری بێدەنگ" ناوبانگی پەیداكردوە.
هەندێك نیشانە هەیە كە نابێت پشتگوێی بخەیت و رەنگە لەوە ئاگادارت بكاتەوە كە پێویست بكات گرنگی زیاتر بە تەندروستیی جگەرت بدەیت.
1. ئاوسانی سك و دروستبونی غازات.
2. توڕەیی.
3. كۆبونەوەی چەوری لە ناوچەی كەمەر.
4. دروستبونی زیپكە و پەڵە.
5. ناڕێكیی سوڕی مانگانە لە خانماندا.
6. كێشەی نوستن.
7. لاوازی سیستمی بەرگری جەستە.
8. هەبونی هەستیاری بە هەندێك خواردن.
9. هەستكردن بە دڵتێكەڵهاتن پاش ژەمی گەورە و قورس.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |