ZNA- هەولێر
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە پۆلیسی ئەم وڵاتە ٤٠ کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لەو باڵەخانانەی بە بوومەلەرزە داڕماون، دەستگیر کراون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیس دەڵێت، لای ئەم گروپە پارەی کاش و زیر و کارتی بانکی و چەند چەکێک دۆزراونەتەوە.
لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، دوو گرووپی فریاگوزاری ئەڵمانی بە هۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان، لە نێویاندا هەواڵی تەقەکردن لە کارمەندانی فریاگوزاری، چالاکییەکانیان لە ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوەکە ڕاگرت.
تیمێکی فریاگوزاریی سەربازی نەمساش کارەکانیان ڕاگرتبوو، بەڵام دواتر لەژێر پاراستنی سوپای تورکیادا لە کارەکە بەردەوام بوو.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |