ZNA- هەولێر
هێرشێکی کوشندەی داعش لە سوریا هاوکات لەگەڵ سەرقاڵبوونی هێزەکان بۆ رزگار کردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەی ئەم دواییە، ١١ کوژراوی لێکەوتەوە.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە دوایین هێرشی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سووریا ١١ کەس کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون.
ئەم ڕێکخراوە کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی شوبات بڵاویکردەوە، هێرشەکە ڕۆژی شەممەی رابردوو لە ناوەندی سووریا ڕووی داوە.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ، نزیکه ی ٧٥ کرێکار له ناوچه ی پالمیرا سه ڕقاڵی کۆکردنەوەی کوارگ بوون، له لایهن هێزه کانی داعشهوه هێرشیان کراوەتە سەر.
لەنێو کوژراوەکاندا ژنێک و هێزێکی سەربازیی حکومەت بەرچاو دەکەون.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |