ZNA : هەولێر لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمای شانشینی یەکگرتوو، دەسەڵاتدارانی تەندرووستیی ئەو وڵاتە چەند ڕێنماییەکیان دەرکردووە و تێیدا هۆشدارییان بە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرەداوە خۆیان لە کەشی سارد بپارێزن
. بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، دامەزراوەی خێرخوازیی بەریتانی چەند ئامۆژگاریەکی لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە لە کەشوهەوای سارددا دەرکردووە
. لەوبارەیەوە دۆگلاس توینفۆر، سەرۆکی بەشی چاودێریی لە ناوەندی چاودێریی نەخۆشانی شەکرەی بەریتانیا دەڵێت: بەڕاستی گرنگە گەرم بمێنیتەوە، چونکە سەرما ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، نەخۆشی شەکرەش زیاتر مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە بۆ تووشبوون بەو لێکەوتانە
. وتوشیەتی: پابەندی ئامۆژگارییەکان بن و ماڵەکەت گەرم بکەنەوە بۆ لانیکەم 18 پلەی سەدی لەو ژوورانەی کە بە بەردەوامی بەکاریان دەهێنیت و پەنجەرەی ژووری نووستن لە شەودا بە داخراوی بهێڵەرەوە.
هەربەپێی ڕێنماییەکان، چاودێریی ئاستی شەکری ناو خوێنت بکە و ئامادەبە بۆ دەستکاریکردنی سیستەمی خۆراکیت یان ژەمی ئەنسۆلین، هەروەک بۆ ئەگەری بوونی هەر کێشەیەک پشکنین بۆ پێیەکانت بکەن و بەباشی ئاگاداری دەرمانەکانت بە
. لەڕێنماییەکاندا هەر ئەوانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە داوایان لێنەکراوە لەکەشی سارددا ئاگاداری خۆیان بن، بەڵکو ئەوانەشی بەدەست نەخۆشییەکانی وەک رەبۆ و نەخۆشییەکانی تری سییەکانەوە دەناڵێنن داوایان لێکراوە کە پێویستە زۆر وریای خۆیان بن
. دکتۆر ئیریکا ڕادفۆرد دەڵێت: "سەرما دەبێتە هۆی توندکردنی تەنگەنەفەسی و مەترسیی جددی لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی تری سییەکان". باسی لەوەشکردووە کە زۆر گرنگە چەند پارچە جلێکی ئەستوور لەبەر بکرێت و جەستە بەباشی دابپۆشرێت، جگە لەوەی خواردنەوە گەرمەکانیش گەلێک سودیان هەیە
. لە درێژەی قسەکانیدا وتویەتی: بەو پێیەی هەوکردنی ڤایرۆسی دەتوانێت نیشانەکانی نەخۆشیی هەناسەدان توندتر بکات، بۆیە باشتر وایە خۆت بەدوور بگرێت لە بەرکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تووشی ئەنفلۆنزا یان هەڵامەت بوون".
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |