ZNA : هەولێر زۆرێك لە خەڵك بەدەست بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی دەناڵێنێت، وە بۆ ئەمەش پێویستە پزیشك ئاگاداربکرێتەوە و دەرمانی تایبەت بۆ نەخۆشەکە دیاریبکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو کەسەی نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی هەیە خۆی بەدووربگرێت لە هەندێك خواردن و خواردنەوە، لەوانە
: ١- چاو و قاوە: بەهۆی ئەوەی ڕێژەی کافاینیان زۆرەو ژمارەی لێدانی دڵ بەرز زیاددەکەن
. ٢- خوێی چێشت: یەکێك لە پێکهاتەکانی سۆدیۆمە، کە کاریگەرییەکی خراپی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
. ٣- شۆربای لە قوتووکراو: یەکێکە لەو خواردنانەی بەهۆی سوێریەکەیەوە پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە
. ٤- ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە چەوری تێر: چەوریە تێرەکان هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوین و ئەو کەسانەی کیشەی پەستانی خوێنیان هەیە دەبێت بە ووریاییەوە بیخون.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |