هەولێر : ZNA لیمۆ یەکێکە لەو خۆراکە بەسوودانەی کە زۆرترین کەس لەجیهاندا بە مەبەستی جۆراو جۆر بەکاری دەهێنن چ وەکو خواردن چ وەکو بەکارهێنانی وەك دەرمان و کەلوپەلی جوانکاری، ئەمەش بەهۆی تامە چێژبەخشەکەی و دەوڵەمەندی بە سەرچاوە خۆراکیەکان.
لیمۆ بە سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین C دادەنرێت کە وەکو دژە ئۆکسان ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشی لە لەشدا، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە
. یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش و پاراستنی و یارمەتیدەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پاڵەپەستۆی خوێن و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و لە نەخۆشیە گوازرەوەکان دەتپارێزێت.
ئەو کەسانەی بە بەردەوامی لیمۆ دەخۆن ئەگەری توشبوونیان بە ڕەبوو کەمترە، هەروەها ڕێگە لە گەشەی بەکتریاش دەگرێ و دەبێتە هۆی جوانبوونی پێست.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |