ZNA-هەولێر
نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 02ـی 2023 کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ڕێژەی 2% بەرزببووەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 69 سەنت دابەزی، واتە بە ڕێژەی 0.8%، بۆ هەر بەرمیلێک بە 85 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 68 سەنت کە دەکاتە 0.9% دابەزیوە، بە 79 دۆلار و 04 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad