ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 21ی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵ.
لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 18 پێدری گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و سەرەنجام یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد و ڤیاڕیاڵیش 31 خاڵی هەیە و لە پلەی هەشتەمدایە.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |