English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکارێکی سرۆک وەزیران ئامانجەکانی شاندی عێراق بۆ ئەمەریکا ئاشکرا دەکات
2023-02-13 [08:33 AM]

ZNA- هەولێر


راوێژکاری حکومەتی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان دەڵێت، "یەکێک لەگرنگترین ئامانجەکانی شاندی عێراق بۆ واشنتۆن بریتیبووە لە بەکارخستنی حەوت بابەتی ستراتیجی لەنێوان هەردوو وڵاتدا."

محەمەد نەجار راوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، بۆ کاروباری وەبەرهێنان رایگەیاند، سەردانەکەیان بۆ واشننتۆن لەپێناو بنیادنانی رێکارێکی نوێی هاوکاریکردنی ئەمریکا بووە بۆ عێراق و وتی، "بەشێکی گرنگی رێککەوتنەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەربارەی کاروباری ئاسایش و هەواڵگری و سەربازی بووە."

نەجار ئاماژەی بەوەشکرد دۆخی عێراق گۆڕاوە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەپێناو جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتدا هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ.

باسی لەوەشکرد، بەشێکی زۆری گفتوگۆکان تایبەتبوون بە پرسی داعش و کۆتایی هاتنی تیرۆر و گرنگی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لەڕووی سەربازی و پاراستنی ئاسایشەوە، بەڵام لەئێستادا و دوای کۆتاییهاتنی پرسی تیرۆر عێراق پێویستی بەوەیە بەشێوەیەکی جیاوازتر بیربکاتەوە و سەقامگیری دۆخی وڵاتەکە لەبەرجاوبگرێت و گەشە بە دۆخی ئابووری بدات و بەتەنها پشت بەکەرتی وزە نەبەستێت.

ئاشکراشیکرد، هاوکاریکردنی ئەمریکا بۆ بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری و پەروەردە و فێرکردن و کاروباری بازرگانی بابەتی دیکەی باسکراوبوون و عێراق جەختی لە بەرەوپێشەوەبردنی کەرتی بازرگانی بە تەکنەلۆجیای نوێ و پێشکەوتوو کردووە، کە ئەمریکا تێیدا لەوپەڕی پێشکەوتندایە وەک لەبوارەکانی پیشەسازی فڕۆکە و کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک، ئەمانەش دەرفەتی گەورە لەبەردەم کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا دەڕەخسێنێت و کۆمپانیاکانی عێراقیش بەرەوپێشەوە دەبات.

ئەوەشی خستەڕوو نەهاتنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ عێراق لەماوەی رابردوودا بەهۆی جێگیرنەبوون و ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی وڵاتەوەبووە لەگەڵ جیاوازی تێڕوانینی بابەتی یاسایی لەنێوانیاندا، تیشیکی خستە سەر ئەوەی، لەپێناو گەلی عێراق و سوودمەندبوونیاندا دەیانەوێت پرسی بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنان ئاسان بکەن.





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad