ZNA- هەولێر سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ناو سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه ده‌ستكه‌وتوون له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ردوولا و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێكران.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شی جین پینگ سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و چین دووپاتكردووه‌ته‌وه و باسی ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه‌یان كردووه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چوارچێوه‌ی "ده‌ستپێشخه‌ریی پشتێنه و رێگه"دا له توركیا ئه‌نجامبدرێن و بیروڕایان سه‌باره‌ت به دوا پێشهاته‌كانی سووریا ئاڵوگۆڕكردووه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بووه و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت له گرنگیی رێگه‌نه‌دان به هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی سووریا كراوه‌ته‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له گرنگیی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی تیرۆر كردووه‌ته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به بۆنەی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بە سه‌رۆكی چین له میانی ١٣یه‌مین كۆنگره‌ی نیشتمانیی گه‌لدا، پیرۆزبایی له شی جین پینگ كرد
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |