ZNA - ههولێر
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، لەمڕۆوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەبێت و هیچ گەشتیارێکیش ناتوانێت لە 7 هەزار دۆلار زیاتر بباتە دەرەوە.
رۆژی دووشەممە 13-2-2023، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگهیاند:" بانکی ناوەندیی عێراق رەزامەندی بە بانک داوە لەمڕۆوە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە گەشتیاران بفرۆشێت."
ئەحمەد هۆشیار گوتیشی، لە چەند کاژێری داهاتوودا وردەکاری ئەو بابەتە لە راگەیێندراوێکدا بڵاودەکەنەوە.
لەبارەی بردنە دەرەوەی دۆلار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر گوتی: "ناهێڵێن هیچ گەشتیارێک زیاتر لە 7 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە."
رووداو
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |