ZNA - ههولێر
دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە زیاتر لە 29 هەزار و605کەس.
هەروەها دەشڵێت لە پاش بوومەلەرزە بەهێزەکەی هەفتەی ڕابردووەوە هەتا ئێستا 2412 بوومەلەرزەی تر ڕوویداوە.
ڕوانگە سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت 1202 تەرمی قوربانیانی هاووڵاتی سوریایی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە تورکیاوە گەیشتەوە سوریا.
سەبارەت بە کۆی گیان لەدەستدانەکان لە سوریا ڕوانگەکە دەڵێت ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە 5 هەزار و 273 . 2هەزار و 63 کەسیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێم و 3 هەزار و 210 کەسیان لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن. دەشڵێت هێشتا دەیان تەرم لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندان.
بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە تورکیا و سوریا دەگاتە 34 هەزار و 878.
voa
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |