ZNA - ههولێر
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ماڵاتیاوە سەبارەت بەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاون بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٣١ کەس دەرکرا.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ماڵاتیا، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە سەبارەت بە دۆزینەوەی کەمتەرخەمی و کەموکوڕی لە دروستکردنی ئەو باڵەخانانەی لە کاتی بوومەلەرزەکەی شەشی شوباتدا کە چەقەکەی پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو، رووخاون.
لەژێر رۆشنایی لێکۆڵینەوەکاندا لە قۆناغی یەکەمدا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٣١ کەس دەرکرا.
هەڵمەتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان درێژەی هەیە.
باس لەوەیش کرا کە ژمارەی ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەکرێت زیاد دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا لێکۆڵینەوەی فراوان درێژەی هەیە.
AA
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |