ZNA- هەولێر
بە گوێرەی خەمڵاندنان، ئەو بوومەلەرزە فراوانەی لە سووریا و تورکیا روویدا، سەرەڕای زیانە مرۆییەکان کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر ئابووری تورکیا دەبێت.
ناوەندی تورکۆفەند ئاشکرای دەکات، زیانی بوومەلەرزەکان بە نزیکەی 70 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بۆ شوێنەکانی نیشتەجێبوون و زیانی 10 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار زیان بۆ داهاتی نەتەوەیی دەخەمڵێندرێت.
پێشبینی دەکرێت بوومەلەرزە زیانی 84 ملیار دۆلار بە تەواوی تورکیا گەیاندبێت، و بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی بلوومبێرگ زیانەکان دەکاتە نزیکەی سەدا 10ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆی تورکیا.
بە گوێرەی داتاکانی تورکۆفەند، زیانەکانەکان بۆ سەر هێزی کاری تورکیا دەکاتە 2 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |