ZNA : هەولێر ئەندازیارێکی خۆراک باس لە سوودەکانی خواردنی جگەر دەکات و دەڵێت، خواردنی جگەر سوودی زۆرە، بەڵام دەبێت لە کاتی خواردنیدا ئاگاداربین
. لەشکرد حەمید ئاماژەی بەوەکردوو، جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ؛ رێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر تەندوسرتی دەمارەکان، بەهای خۆراكی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک ۲۸.۱۸٪ ی پرۆتینە
. دەشڵێت، بەڵام دەبێ هەمانکات دەبێ ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین
. ئەو ئەندازیارەی بواری خۆراک ئاماژەبەوەشدەکات، ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (داء الملوك) یان هەیە جگەر گونجاو نییە، چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە
. لەشکر حەمید دەشڵیت، جگەری بەستوی هاوردە نەبێت لە ساڵێ 2007 قەدەغەکراوە، چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |