ZNA- هەولێر
ئێران دەڵێت ئەگەر ئیسرائیل هەر هەنگاوێک دژی ئێران هەڵبێنێتەوە، وەڵامی خێرا و یەکلاکەرەوەی دەدرێتەوە.
ناسر كەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، ھەر لایەنێك هێرشکرن بۆ سەر ئێران پلانی ھەبێت، رووبەڕووی وەڵامی خێرا و تووند دەبێتەوە.
کەنعانی گوتی:، ئیسرائیل زۆر لەوە لاوازترە هەنگاوی سەربازی لەدژی ئێران بگرێتەبەر.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ھۆشداری بە ئەمریكاش دەدات دەڵێت، ئەوان پێشتر لەوحاڵەتانەدا كە کردەی ناژیرانەیان گرتووەتەبەر، تامی لێدانە تووندەكانی ئێرانیان چەشتووە.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |