هەولێر : ZNA گرنگترین دەرەنجام لە ھەموو کردارێکی سککردندا بریتییە لە پاراستنی تەندروستی دایک و کۆرپەکە،بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکرێت
. 1-گونجاوترین کات بۆ سککردن بریتییە لە تەمەنی(18-35) ساڵی،سککردن لە پێش تەمەنی18 ساڵی مەترسی لەسەر تەندروستی دایکەکە دروست دەکات ،بەڵام سککردن لە پاش35 ساڵ مەترسی لەسەر تەندروستیی کۆرپەکە زیاد دەکات
. 2- ماوەی نێوان دوو سککردن پێویستە لە دو ساڵ کەمتر نەبێ، ئەگەر ئەم ماوەیە لە دوو سال کەمتر بێ ئەوا مەترسی لەسەر تەندروستی دایکەکە زیاتر دەبێ چونکە لەشی بەباشی نەگەڕاوەتەوە حاڵی ئاسایی خۆیی ،ھەروەھا چانسی مردنی کۆرپەکە سەدا %50 زیاد دەکا لەگەل ئەوەشدا ناتوانێت بایەخی پویست بدات بە کۆرپەکەی لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە
. 3- بە شێوەیەکی گشتی زیاتر لە چوار سک چانسی دروست کردنی گرفتی تەندروستی بۆ دایکەکە زیاد دەکات(وەکو کەم خوێنی و خوێنبەربوون، سوار بوونی مندال لە سکیدا)، گرفتی تەندروستی بۆ کۆرپەکەش زیاد دەکات بە جۆرێک چانسی لە دایکبوونی منداڵی کەم ئەندام و کەم کێش زیاتر دەبێت .
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |