ZNA : هەولێر 1. ئازاری سنگ و پشت، ئازار لەبەشی دواوە یان سنگدا دروست دەبێت، برینەكە بەناو دیواری ڕیخۆڵەدا بڵاودەبێتەوە و ئازارەكەی زیاتر دەكات، لەئەنجامدا دەبێتە هۆی لەتكردنی ناوپۆشی گەدە ئازارێكی توند دروست دەكات
. 2. هەبونی خوێن لەكاتی ڕشانەوە یان پیسایی، برینی گەدە ڕشانەوە دروست دەكات و لە ئەنجامدا خوێنبەربونێكی توند دروست دەبێت كە ڕەنگی مەیلە و قاوەیییە. لەكاتی هەبونی ئەم نیشانەیەدا پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت و ڕەنگی پیسایی ڕەش دەبێ، ئەمەش نیشانەی تێكەڵبونی خوێنی برینی گەدەیە بە پاشەڕۆوە
. 3. قوڕس بونی سك، لەكاتی دروستبونی برینی گەدەدا هەست بە قورسی گەدەت دەكەیت، وەكو وایە بڕێكی زۆر خۆراكت خوارد بێت
. 4. دڵەكزێ، بەهۆی ئەوەی برینی گەدە بەردەوام بە ترش تەڕ دەكرێن زۆر كات ئازارێكی توند دروست دەكات و ترشی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچك و بەمەش دەوترێت دڵەكزێی درێژخایەن، چەند نیشانەیەكی تر وەكو قرقێنە لێدانی زۆر، ئاوسان، نەمانی ئارەزوی خواردن. 5. بەدهەرسی زیاد دەكات، برینی گەدە دەتوانێت ئازاری ترسناك و بەدهەرسی دروست بكات، بۆ ژەمی داهاتو دەبێتە هۆی قرقێنە لێدان. 6. هێڵنج دان، بەهۆی ناهاوسەنگی دەردراوەكانی هەرس، هەستێكی سوك دروستدەبێت بۆ هێڵنج دان بەتایبەتی لە بەیانیاندا و بەگەدەی بەتاڵ.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |