English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستییەکانی خواردنی نیسک
2023-02-14 [08:33 AM]

ZNA : هەولێر


نیسک یەکێکە لە بەناوبانگترین جۆری بەرهەمە پاقلەمەنییەکان و بڕێکی زۆر کانزا و پڕۆتینی تێدایە و باشترین خۆراکە بۆ وەرزی زستان، چونکە گەرمی بە جەستە دەبەخشێت و تامێکی خۆشی هەیە و تەندروستە و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت. ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکی تەندروستیدا کۆمەڵێک سوودی نیسکی بۆ تەندروستی جەستە ئاشکراکردووە، بەم جۆرە

 

: یەکەم: نیسک بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، هۆکارێکە کە کاردەکات بۆ کەمکردنەوە ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن، دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت

 

. دووەم: لەلایەکی دیکەوە نیسک دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە کاربۆهێدراتی بەسوود کە دەبێتە هۆی باشکردنی کرداری هەرس، لەهەمانکاتدا ئاستی شەکری خوێن رادەگرێت.

 

سێیەم: خواردنی نیسک دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەبزی و بۆ ماوەیەکی زۆر تێرت دەکات و ناهێڵێت زۆر برسی بیت و رزگاردەکات لە کێشی زیادەی جەستە

 

. چوارەم: نیسک توانای هەیە مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک کەمبکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر فلاونیسی تێدایە کە پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانە

 

. پێنجەم: ترشی فۆلیک و مەگنیسۆم دوو پێکهاتەی سوودبەخشن و ئاستی ماددەی هوموسیسیتین کەمدەکەنەوە، کە ماددەیەکی مەترسیدارە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، لەهەمانکاتدا مەگنسیۆم خوێن چالاک دەکات و ئۆکسجینی پێویستە دەدات بە جەستە

 

. شەشەم: نیسک دەوڵەمەندە بە ئاسن، جەستە پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی خوێن

 

. حەوتەم: پۆتاسیۆم یەکێکە لە کانزا بەسوودەکانی نیسک بۆ جەستە، لەهەمانکاتدا سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەت ڤیتامین B3 کە رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لەسەر مێشک

 

. هەشتەم: خواردنی نیسک دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی زەهایمەر و بەهێزکردنی ئاستی بینین و دژی نەخۆشیەکانی هەوکردنی ئێسک و شەکرەیە، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و بەرگری جەستەت بەهێزدەکات.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad