English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2023-02-14 [06:48 AM]

ZNA-هەولێر


 

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی فیدراڵیی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەپێی بڕیاری کۆنگریس نەوتی زیاتر لە یەدەکی ستراتیژیی ئەو وڵاتە ئازاد دەکات و بۆ هەرزانکردنی نرخەکان دەیخاتە بازاڕەکانەوە.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 14-2-2023، نرخی نەوتی برێنت 70 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 85 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش 93 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 79 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

وەزارەتی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، 26 ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەکی ستراتیژیی ئەو وڵاتە دەفرۆشێت.

 

ئیدوارد مۆیا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ئواندا لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازرگانانی نەوت چاوەڕوانی ئەوە بوون کە یەدەکی نەوتی ستراتیژیی ئەمریکا لە راستیدا پڕبکرێتەوە، نەک ئەوەی کە ئازاد بکرێت."

 

وەزارەتی وزەی ئەمریکا بڕیار بوو فرۆشتنی یەدەکی ستراتیژیی نەوت لە ساڵی 2023 دا رابگرێت، بەڵام راگرتنی بڕیاری فرۆشتنی یەدەکی ستراتیژی پێویستی بەوەیە کە کۆنگریس بڕیاری لەسەر بدات.

 

ئیدارەی جۆ بایدن ساڵی 2022 بڕی 180 ملیۆن بەرمیلی لە یەدەکی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا فرۆشت.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad