ZNA - هەولێر لە یاریەکی هەفتەی 23ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێلد میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی کرد.
لە ئەنجامدا لیڤەرپوڵ توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئێڤەرتۆن بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا لیڤەرپوڵ توانی گۆڵێک لەڕێگەی یاریزان محەمەد سەڵاح لە خولەکی 36 تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 49 کۆدی جاکپۆ گۆڵێکی تری بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەم سەركەوتنە، یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ چووە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی، ئیڤەرتۆنیش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی 18 دایە.
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |