ZNA- هەولێر
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان خەریكە كاركردن لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 تەواو دەكات. تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە كۆڕبەندی دارایی عەرەبیدا رایگەیاند، ئەوان سەرقاڵن بەوەی کە كاركردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو تەواو بكەن و دەشڵێت، دەست بە چاكسازیی گشتگیری لە ئابووریی عێراقدا دەكەن. باسی لەوەشکرد، لەپاڵ ئەو هەنگاوانە دەستدەکەن بە دانانی ستراتیژێكی ڕوون بۆ فرە چەشنكردنی ئابوری وڵات و بەرزكردنەوەی داهات. ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی پشتبەستنی عێراق بە نەوت و بوژانەوەی ئابوریشی بەندە بەوەوە، ئەوە حكومەت و دامەزراوە ئابوری و داراییەكانی عێراق، بەردەوام لە ئامادەباشیدابن بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و قەیرانەكان. لەبارەی نرخی دۆلاریشەوە ئاماژەی بەوە کرد، بە ئیرادەی حكومەت و خەڵك، كێشەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار چارەسەركرا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad