ZNA- هەولێر
راوێژکارێکی سودانى رایگەیاند، لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا، دەرماڵەی هاوکاری بۆ خوێندکارانی تێکرایی قۆناغەکانی خوێندن تەرخانکراوە کە چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
سەنا موسەوی راوێژکارێکی سودانى بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی بودجەی ئەمساڵدا ژمارەى ئەو خێزانەى کە دەخرێنە ناو هاوکاریى چاودێریی کۆمەڵایەتییەوە لە 300 هەزار خێزانەوە بۆ 600 هەزار خێزان زیاد کراوە.
ئەو گوتیشی، خوێندکارانی ئەو خێزانانەی چاودێریی کومەڵایەتی دەیانگرێتەوە لە ئاستی سەرەتاییەوە تا زانکۆ دەرماڵەی هاوکارییان بۆ خەرج دەکرێت، بەو مەرجەی لە خوێندن بەردەوام بن.
لەبارەی بڕی هاوکارییەکەوە راوێژکارەکەی سودانی وتی، بڕی 30 هەزار دینار بۆ خوێندکارانی سەرەتایی تا ئامادەیی و بۆ خوێندکاری زانکۆش بڕی 70 هەزار دینار پیشنیازکراوە.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |