ZNA : هەولێر گەنمەکوتاو یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان بە تایبەت لە وەرزی زستان و کاتی سەرماو سۆڵە، لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک سودی ته‌ندروستی هەیە، سەرەتا گەنمەکوتاو بە جۆرێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت کە هەمیشە جەخت لە سەر خواردنی دەکرێت. گرنگترین سودە تەندروستیەکانی گەنمەکوتاو، كە دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك باسیلێوەكردوە
. 1. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا
. 2. خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌کره و یارمه‌تی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێندا
. 3. زۆر به‌سوده بۆ کاتی ڕێجیم و دابه‌زاندنی کێش و ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌وبونه‌وه و زۆری کێش؛ چونکه بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان، ئاو، مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌کات بە تایبەت ئەگەر نۆک و نیسک و بەهاراتی تێ کرا بێت
. 4. به‌هێز کردنی یادەوەری و کاراکردنی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار
. 5. چالاککردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و ڕێگه گرتن له قه‌بزی
. 6. خۆپاراستن له کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن و چارەسەرکردنی
. 7. یارمەتی خۆپاراستن له نه‌خۆشیکانی دڵ و ته‌سکبونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان
. 8. خۆپاراستن له هەندێک جۆری شێرپه‌نجه بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات
. 9. ڕێگری کردن له نه‌خۆشی نه‌رم بونه‌وه‌ی ئێسک و که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی
. 10. پێدانی وزە بە جەستە و یارمەتی گەرمکردنەوەی جەستە.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |