ZNA - هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە لە دەستپێکی یاریەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوو یاری بەڕێوەدەچن.
هەردوو یاریەکە لە یەک کاتدا و لە کاتژمێر 11ی شەو بەکاتی کودستان بەڕێوەدەچن،
لە یەکەم یاریدا، کە یارییە هەرە بەهێزەکانە هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن لە باخچەی شازادەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
بایرن بە یەکەمی گرۆپەکەی و بەبێ شکست گەیشتە ئەم قۆناغە.
هەرچی پاریسە، هەموو شتێکی ئەنجامداوە بۆ ئەم جامە، هەوڵدەدات بە سەرکەوتنێکی گەورە و ئەرکێکی ئاسان بچێت بۆ ئەڵمانیا.
لە یاریەکەی تردا هەردوو یانەی ئەیسی میلان و تۆتتنهام لە ئیتاڵیا بەیەک دەگەن،
میلان لە چەند یاری ڕابردوو تووشی شکست هاتووە و لە خولی ئیتاڵیا بارودۆخی خراپە، بۆیە هەوڵ دەدات ئەمشەو دڵی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە.
تۆتنهام وەک میلان لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی وڵاتەکەی دێت و تا ڕادەیەک ئاستیان نزیکە لە یەکتر.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |