English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆرسەی ئیستانبۆڵ هەروا داخراوە
بۆرسەی ئیستانبۆڵ
2023-02-14 [01:20 AM]

​ZNA-هەولێر


بەرپرسانی تورکیا کار بۆ درێژکردنەوەی بڕیاری داخرانی بۆرسەی ئیستانبوڵ بۆ رۆژانی دوای چوارشەممە دەکەن، کە بەهۆی رووداوی بوومەلەرزەوە کارەکانی راگرت.

ئاژانسی بلوومبێرگ بە پشت بەست بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت بڕێاری داخرانی کارەکانی بۆرسەی ئیستانبوڵ بۆ دوای 15ـی مانگ دوابخرێت، کە بڕیار بوو سبەی دەستبەکارەکانی بکاتەوە.

شەشی ئەم مانگە بوومەلەرزە لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا روویدا، بۆ ماوەی دوو رۆژ کارەکانی بۆرسە بەردەوام بوو، لەو رۆژانەدا دەیان ملیار دۆلار زیان بە بەهای بازاڕی بازاڕەکە کەوت، لە هەمان کاتدا، پێنوێنی ئیستانبوڵ 100ـی پێوانەیی خراپترین ئاستی لەسەر ئاستی جیهان لەمساڵدا تۆمارکردووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئەسپاردەی ناوەندی کاغەزە داراییەکان لە تورکیا، ئەو کەسانەی خاوەنداری پشکەکان دەکەن و دانیشتووانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەن ژمارەیان 380 هەزار کەسە کە سەدا 10ـی سەرجەم ئەژماری پشەکەکانیان پێکهێناوە.

لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووەوە بۆرسەی ئیستانبوڵ کارەکانی هەڵپەسارد.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad