ZNA-هەولێر
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە چینی و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
ئاژانی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جیپینگ سەرۆکی چین، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی چین گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەردوولا کردووە.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەشداوە، سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ چین سێ رۆژ دەخایەنێت و هەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری نەوت یاوەری دەکەن.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |